کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی کۆنگرە دەستیپێکرد.

کۆبونەوەیە ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی لەبارەگای یەکێتی نیشتیمانی دەستیپێکرد، و لەکۆبونەوەکەدا پرسی بەستنی کۆنگرە و دیاریکردنی کاتێک بۆ بەستنی کۆنگرەی ئەو حیزبە تاوتوێ دەکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ هەمان مەبەست کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا و بریاری یەکلاییکردنەوەی کاتێک بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی دایە دەست سەرکردایەتی حیزبەکەی. 



PM:03:07:07/09/2019