لەبارەی جیاوازی مووچەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان روونکردنەوەیەکی لەبارەی جیاوازی مووچەی مامۆستایانی سنووری پەروەردەکەیان بڵاوکردەوە و دەڵێت کە پەروەردەکەیان تا کۆتایی مانگی چوار، هەموو جیاوازی مووچەی مامۆستایانی گەڕاندووتەوە.

 

پەروەردەی دەربەندیخان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە مامۆستایانی ئاگادار کردووەتەوە کە پەروەردەکەیان تا کۆتایی مانگی چوار، هەموو جیاوازی مووچەی مامۆستایانی گەڕاندووتەوە و ئێستا هیچ جیاوازییەکی مووچە نەماوەی هی ساڵانی پێشووی قەیرانی دارایی بێت بیگەڕێنینەوە.

 

لە ڕوونکردنەوکەد ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ئێستا جیاوازی مووچە بگەڕێندرێتەوە، پەروەردەکەمان تا مانگی پێنج هەمووی تەسویەکراوە و گەڕاوەتەوە بۆ مامۆستایان، جیاوازی مووچە لە سێ مانگی ڕابردوودا لە پەروەردەی دەربەندیخان سفرە.



PM:10:06:14/09/2019