بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، لیستی ناوی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی بنەڕەتی بڵاوکردەوە کە ژمارەیان 485 مامۆستایە.
بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بڕیاردراوە بە گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی (بنەڕەتی و زانكۆیی) لە قۆناغی فێركردنی بنەڕەتی بۆ سەر میلاكی بەرێوەبەرایەتی ئەو پەروەردانەی بەرامبەر ناوەكانیان دیاریكراوە لەرێكەوتی لەكارترازان و دەست بەكاربوونیانەوە.
لە فەرمانەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئامنژت بە ژمارەی ئەو مامۆستایانە کراوە کە راژەکانیان گواستراوەتەوە کە ژمارەیان 485 مامۆستایە.