یۆفا لێكۆڵێنەوە دەبارەی سڵاوی سەربازی یاریزانانی توركیا دەكات

 یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا کە بە یۆفا ناودەبرێت دووپاتی كردەوە كە لێكۆلێنەوە دەكات لەو راپۆراتانەی بڵاوكراوەنەتەوە دەربارەی سڵاوی سەربازی یاریزانانی هەڵبژاردەی توركیا  لە یارییەكەیان  بەرامبەر ئەلبانیا  لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2020  کە 1-1 کۆتایی هات.

فیلیب تاونسند بەرپرسی كاروباری رۆژنامەوانی  لە یوفا وتی " لە سەر ئاستی تایبەتی ئاماژەكەم نەبینی ، كە ڕەنگە بە وروژاندن ئەژمار بكرێت " 

 هەروەها وتی " ئایا یاساكان ئاماژە سیاسی و ئاینیەكان قدەغە دەكات ، بەڵێ ، و دەتوانم دووپاتی بكەمەوە كە ئێمە لێكۆلێنەوە لەوەی روویداوە دەكەین " 

هەڵبژاردەی توركیا بە گۆلێك  كە لەدوا خولەكانی یارییەكە تۆماری كرا لە هاوتا ئەلبانیەكەی بردەوە و یاریزانە توركەكان ئاهەنگیان گێرا كەوەك پێدەچێت كە سڵاوی سەربازییە پاش ئەو گۆڵە كوشندەیە جنێك توسۆن تۆماریكرد و سێ خاڵی گرنگی بەخشییە توركیا  لە ركابەریكردن لە سەر پلیتی گەیشتن بۆ یۆرۆ.

وڵاتی تورکیا لە ئێستادا بە چەکی قورسەوە خەریکی کۆنترۆڵکردنی خۆرئاوایی کوردستانەو ئەو یاریزانانەش سڵاویان بۆ ئەو وڵاتە داگیرکەرە ناردووە.



PM:05:53:13/10/2019