ئەسەد مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و لەشکرکێشییەکەی تورکیا بەداگیرکاری ناودەبات


ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئۆکتۆبەر سەرۆکی رژێمی سوریا لەگەڵ نێردەی ڤلادیمیر پوتین، بۆ کاروباری ئەم وڵاتە کۆبووەوە هاوکات سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند" بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەو داگیرکارییە جێگای قبوڵکردن نیە".



بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سوری،بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە دیمەشق پێشوازی لە ئەلەکساندەر لاڤرنتیڤ، نێردەی پوتین بۆ کاروباری سوریا و جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا کرد، سەرۆکی سووریا لە کۆبوونەووەکەدا ڕایدەگەیەنێت:  لەئێستادا پێویستە سەرنجیان لەسەر راگرتنی لەشکرکێشییەکەی تورکیا و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بێت. 


ئەسەد لەم دیدارەدا ئاماژەی بەوەشکرد" بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەو داگیرکارییەی هێزەکانی ئەمریکا و لەشکرکێشییەکانی تورکیا جێگای قبوڵکردن نیە".


هاوکات لای خۆشییەوە نێردەی پوتین رایگەیاندووە:  کە مۆسکۆ دژ بە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکەییە لە کاروباری ناوخۆی سوریا.


هەروەها، هەردولا لە دیدارەکەدا جەختیان لەسەر گرنگی ئەنجامدانی یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستور کردەوە کە بەپێویستیشیان زانی رێگری لەهەر دەستێوەردانیێکی دەرەوە بکرێت بۆئەوەی لیژنەکە دەستکراوەتر بێت بۆ ئەنجامدانی چاکسازییەکان. 






PM:03:32:19/10/2019