جه‌بار یاوه‌ر: هێزەکانی ئەمریکا ته‌نها به‌هه‌رێمى كوردستاندا تێده‌په‌ڕن


ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٢١ی ئۆكتۆبه‌رى ٢٠١٩ ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند" هێزەکانی ئەمریکا ته‌نها به‌هه‌رێمى كوردستاندا تێده‌په‌ڕن، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یوه‌ندى به‌ جێگیركردنیانه‌وه‌ نییه‌".


جه‌بار یاوه‌ر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنیت: ئەو هێزانە کە لە سووریا کشاوەتەوە تەنها بە هەرێمدا تێدەپەڕێت و پرسی جێگیرکردنیان پەیوەندى بە ئێمەوە نییە.


ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێگەی سحێلا بەرەو هەرێمی کوردستان کشانەوە، هاوکات لە ئاسمانەوە فڕۆکە ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکای پاراست.


هاوکات له‌ئێستاشدا یه‌كه‌مین كاروانى ئه‌و هێزانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شارى دهۆك و وابڕیاره‌ بچنە ناوچەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق.








PM:12:56:21/10/2019