میدیایەکی رووسی رایگەیاند کە باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بەهۆی ئەگەری سازدانی خۆپیشاندانی گەورەوە کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی پلە باڵاوە.
ماڵپەڕی ( رووسیا تودەی ) بڵاویکردەوە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وادەی خۆپێشاندانە بەرفرەوانە چاوەڕوانكراوەكەی ڕۆژی هەینی داهاتووی عێراق، باڵیۆزخانەكە چووەتە ئەوپەڕی ئامادەباشیەوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بەوەش داوە كە باڵیۆزخانه‌كه‌یان باری له‌ناكاوی راگه‌یاندووه و به‌شێك له كارمه‌ندە ناسهرهكیهكانیشی له ترسی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو و نه‌خوازراو كه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان بێته پێشه‌وه، ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا زانیاری پێگه‌یشتووه كه خۆپێشانده‌ران نیازی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزیان هه‌یه و بینایه‌ی باڵیۆزخانهكهشیان له‌و ناوچه‌یه‌یه.
پێشبینی دەکرێت دووسبەی هه‌ینی گه‌وره‌ترین خۆپێشاندان له دژی حكوومه‌تی عێراق له به‌غدا و چه‌ندین پارێزگای دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.