گرنگترین سوودەکانی چەرەسات بۆ جەستەی مرۆڤ
ئێمە ناوە ناوە چەرەسات دەخۆین، بەڵام تائستا ئەوەت زانیوە کە چەرەس سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە، لە خوارەوە سوودی هەریەک لە چەرەسەکان ڕوونکراوەتەوە:
بادام
بۆ سوڕی خوێن باشە و ڕێژەی کالۆری لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و هاوسەنگی دەکات.
گوڵە بەڕۆژە
پڕۆتینی زۆر تێدایە و بۆ ماسولکەکان باشە، هاوکات بۆ لقەبۆڕیی ھەوا بەسوودە.
فستق
چەوری فستق بۆ جەستە بەسوودە، جگە لەوەی لەکاتی خواردنی هەست بە تێری دەکەیت و بەهۆیی ئەوەوە نانخواردن کەمدەبێتەوە و کێشت دادەبەزێت.
گازۆ
دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڕێگری لە کەمبونەوەی ئاسن دەکات، بۆ چالاکی مێشک بەسوودە.
AM:12:24:26/10/2019