لاڤرۆڤ: ئەمریکا رۆژێک دەڵێت دەکشێینەوە لە سووریا رۆژی دواتر دەڵێت دەگەڕێینەوە

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت، هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئەمریکا نەک تەنیا بێبەرهەمدەبێت، بەڵکو کاردانەوەی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە.

وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەمریکا رۆژێک دەڵێت دەکشێینەوە لە سووریا و رۆژی دواتر دەڵێت دەگەڕێینەوە، دەڵێت لەبەر ئەم هۆکارانە رووسیا ناتوانێت متمانە بە ئەمریکا بکات.

لاڤرۆڤ دەشڵێت بوونی ئەمریکا لە سووریا خۆی نایاساییە، چ جای ئەوەی رووسیا بچێت رێککەوتن لەگەڵ ئەوان ئەنجامبدات.

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، ئەمریکا دووبارە بڕیاریدا بەشێک لە هێزەکانی بگەڕێنێتەوە رۆژئاوای کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە بیرەنەوتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا. 
 


ئه‌م بابه‌ته ‌250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:08:50:06/11/2019