ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی یۆڤانتۆس بردنەوەیەکی بە نرخی لە خولەکەکانی کۆتایی بەدەستهێناو توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بێنێت.
یۆڤانتۆس دوور لە یاریگاو هاندەرانی بووە میوانی یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی روسیاو توانی یاریەکەی ٢-١ لێ بباتەوە.
دوو گۆڵەکەش هەریەکە لە رامزی و دۆگلاس کۆستا تۆماریان کرد.
یۆڤانتۆس بە ١٠ خاڵ یەکەمی گروپەکەیەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە.

 

 




PM:11:03:06/11/2019