شەپۆلێکی باران بارین لە کۆتایی ئەم مانگەدا شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە و چەند رۆژێک دەخایەنێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شپۆلێکی باران بارین لە رۆژی ٢٨ ی تشرینی دووەمەوە شارەکانی هەرێم دەگرێتەوەو تا رۆژی ٢ ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.
ئەو ماڵپەڕە ئەوەش دەخاتەڕوو بارانبارینەکە بەخوڕی دەبێت و سەرجەم شارەکانی هەرێم و کەرکوکیش دەگرێتەوە.
تا ئێستا لە باشووری کوردستان بارانێکی ئەوتۆ نەباریووەو جوتیاران ئاماژە بۆۆ ئەوە دەکەن کە لەهەندێک شوێنی باشوور پەڵەی نەداوە.