ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی کوردپا سەبارەت بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی کوردستان و ئێران ڕایگەیاند" بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەو ناوچەیە خەسارەتی ٤٠ هەتا ٥٠ میلیار تمەنی لە تۆڕی ئوڕژانسی ئێران دراوە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەتا ئەمڕۆ چوار شەممە خەسارەتی ٤٠ هەتا ٥٠ میلیار تمەنی بەر تۆڕی ئوڕژانسی ئەو وڵاتە کەوتوون، کە بەهۆیەوە نزیکەی ١٢٤ ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس خەسارەتیان بەرکەوتووە، هاوکات هەندێک لە ئامبوڵانسەکان بەگشتی لەکار کەوتوون".
ماڵپەڕی ئاژانسی کوردپا لە هەواڵەکەدا دەشڵێت" لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ١٠ دەزگای AED، ونتیلاتور، دەزگای تلە مەدیسین و کەرەستەی پزیشکیی پورتابل، خەساریان بەرکەوتووە و زیاتر لە ٤٠ پایگای ئوڕژانسی لەنێوچوون".
جێی باسە ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دهسهڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا نرخی بهنزین بۆ سێ هێنده بهرزبكهنهوه، بەمەش له رۆژی ههینییهوه خۆپیشاندانی ناڕهزایی هاوڵاتیان دژی حكومهت دهستی پێكرد.