ساڵی ٢٠١٩ بۆ عوسمان دیمبلی کۆتایی هات


بەهۆی ئەو پێکانەی شەوی رابردوو لە یاری بروسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەکان توشی هات، ساڵی ٢٠١٩ بۆ عوسمان دیمبلی یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی هاتووە.

ئەمڕۆ راگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو یاریزانە ناتوانێت لە ٢٠١٩ هیچ یارییەک ئەنجامبدات، ئەمەش بەهۆی بوونی پێکانی ماسولکەیی و نزیکەی ٥ هەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوەو سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ دەتوانێت ئامادەی یاریکردن ببێت.

هەروەها بەرشەلۆنە ئەو یاریزانە بۆ یاری کلاسیکۆ لە دەست دەدات، کە وابڕیارە رۆژی ١٨ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 


PM:01:48:28/11/2019