پرتەقاڵ میوەیەکی بەکارە بۆ کەمکردنەوەی کێشی مرۆڤ

پرتەقاڵ بە میوە بەسودەکە ناسراوە کە بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانی دەتوانێت کێش دابەزێنێت.

 

 
پرتەقاڵ بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کاریگەری بەهێزی دەبێت لەسەر دابەزاندنی کێش، هەروەها سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ریشاڵ کە یارمەتی تواندنەوەی چەوری جەستە دەدات.




سێ رۆژی سەرەتای هەمو هەفتەیەک شەش جۆر خۆراک بخۆ، کە سیانیان دەوڵەمەند بن بە پرۆتین و سەوزەوات، سێ ژەمە لاوەکێکەی دیکە تەنها دەبێت بریتیبێت لە شەربەتی پرتەقاڵی فرێشی بێ شەکر.

 


کاتێک ئەم سیستمە پەیڕەو دەکەیت گرنگە رۆژانە یەک بۆ دو لیتر ئاو بخۆیتەوە رۆژانە، چونکە ئاو یارمەتی جەستە دەدات زوتر کێشی جەستە دابەزێت و چەوری جەستە دەتوێنێتەوە.

 


AM:11:23:30/11/2019