دادگای عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری عێراق دەرکرد

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری نەجەف دەرچوو.

 

میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن" ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دادگای عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف دەرکرد".

 

فەرمانی دەستگیرکردنی پارێزگاری نەجەف دوای ئەو کوشتارە دێت کە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا. 



PM:10:33:01/12/2019