ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داوا له ده‌سه‌ڵاتدارێتى به‌غدا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكات لەو توندوتیژى و سهركوتكارییانهى رووبه‌ڕووى خۆپیشانده‌ران ده‌بێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند" ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش نیگه‌رانى توندى خۆیان نیشاندا ده‌رباره‌ى ده‌رباره‌ى كرده‌كانى كوشتن و شێواندن و ده‌ستگیركردنى هه‌ڕه‌مه‌كى خۆپیشانده‌ران".
لە بەیانەکەدا، ئەنجومەن، نیگه‌رانى خۆیشى نیشاندا سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانى گروپه چه‌كداره‌كان له كرده‌كانى كوشتن و به ئامانجگرتنى خۆپیشانده‌ران له عێراق.
له سه‌ره‌تاى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردووه‌وه شه‌پۆلێكى توندى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى به‌غدا و به‌شێك له شاره‌كانى تر‌ى عێراقى گرتووه‌ته‌وه.
کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاند" لە خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی باشووری عێراق ٤٦٠ کەس کوژراون و بەهەزارانیش بریندار بوون.