پەرلەمانی کوردستان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی کۆدەبێتەوە

بڕیارە کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی کۆبێتەوە.


ئەو پرۆژە یاسایە کە رای گشتی خەڵکی کوردستانی بەخۆیەوە خەریک کردووە، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ئەنجام دەدرێت و دەدرێت بە لیژنەکانی پەرلەمان کە پەیوەندیان بە پرۆژەکەوە هەیە، هەرچەندە ئەو پرۆژە یاسایە سیفەتی " ئیستعجال"ی پێنەدراوە، بەڵام پەرلەمان دەیەوێت پەلە بکات لە تێپەڕاندنیدا کە هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێم ئاراستەی پەرلەمانی کرد.


هەروەها ئەمڕۆ بڕیارە پەرلەمان پرۆژە یاسای ریکلام لە هەرێمی کوردستاندا  پرۆژەی یاسای مادە هۆشبەرەکان گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
 


AM:09:24:16/12/2019