کێشە بۆ دابەشبوونی مووچەی توێژێکی فراوان دروستدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە ڕایگەیاند " کێشە بۆ ورەرگرتنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان دروستبووە".

 

 لە هەڵبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە"لەماوەی ڕابردوودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە تەواوی مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و خانەنشینان تەنیا لە بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دابەش بکرێت، نەک لە ھیچ فەرمانگەیەکی دیكه‌، بەوەش مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان کە پێشتر لە فەرمانگەی خانەنشینی وەردەگیرا، گوازرایەوە بۆ بانکەکان، لە پارێزگای ھەڵەبجەش مووچەی شەھیدانی جینۆساید خرایە سەر بانکی ھەڵەبجە کە ئەمەش کێشەی دروستکردووە".

 

لەو راگەیاندنەدا هاتووە "ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە، لای خۆمانەوە سەرەوەمان ئاگادار کردەوە کە بەم کارە کێشە بۆ کەسوکاری شەھیدان دروست دەبێت، چونکە قەرەباڵغیی زۆر لەسەر بانک دروست دەبێت، بۆ بەدواداچوونی زیاتر پەیوەندیمان بە خانەنشینی ھەڵەبجەوە کرد و پێیان ڕاگەیاندین کە ئەوە بڕیاری حکوومەت و وەزارەتی داراییە و ناتوانن جێبەجێی نەکەن".جەختەکاتەوە کە پێویستە بانکێکی نوێ لە ھەڵەبجە دروست بکرێت کە کاری دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان بێت، بۆ ئەوەی چی دیكه‌ بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان ماوەیەکی زۆر نەوەستن".

 


AM:11:05:19/12/2019