ئەمڕۆ جەژنی ڕۆژوی ئێزیدییەكان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لەكوردستان و عیراق جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەكانە كوردانی ئێزدی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕۆژووی خۆیان بەڕێدەكەن.

 

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە كوردستان و عیراق جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەكانە، ئێزدییەكان لەدوای ئەوەی سێ ڕۆژ بەڕۆژوودەبن، دەیكەن بەجەژن و خۆشی و شادی.

 

له‌و جه‌ژنه‌دا ئێزدییكان پیرۆزبایی و گەردن ئازادیی لەیەكدەكەن و سەردانی خزم و کەسوکاریان دەکەن.

 

ئێزیدییەكان ساڵانە حەوت جەژنیان هەیە و لەدوای جەژنی چوارشەممە سورەوە، ئەمە پیرۆزترین جەژنی ئێزدییه‌كانه‌.

 


PM:01:46:20/12/2019