سەردانی خانەوادەی ئۆجالان بۆ ئیمرالی ڕەتكرایەوە

داواکاری خانەوادەی ئوجالان و گیراوانی دیکەی زیندانی دورگەی ئیمرالی بۆ بینینی کەسوکاریان ڕەتکرایەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئوجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینج دوێنێ بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن، داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا کرد، بەڵام ئەمڕۆ داواکارییەکەیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە ڕەتکرایەوە.

 

هاوكات خانەوادەی گیراوانی دیكەی زیندانی دورگەی ئیمرالی، عومەر خێری كۆنار، هامیلی یڵدرم و وەیسی ئاكتاش، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بكەن، لە ڕێگای پارێزەرەكانیانەوە داواكارییان پێشكێشی داواكاری گشتیی كرد، بەڵام داواكارییەكەیان ئەوانیش ڕەتكرایەوە.



PM:04:00:21/12/2019