چه‌كدارانی داعش هێرشێكی دیكه‌یان ئه‌نجامدا

ئەمشەو لەسەر ڕێگای سەرەکی (کەرکوکـ - دووبز) چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق.

 

بەپێی زانیارییەکان چەند چەکدارێکی داعش لەسەر رێگای کەرکوک – دوبز لە نزیک گوندی عەلاوە مەحمود هێرشیان کردووەتە سەر هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، کە لە ئاکامدا دوو چەکداری حەشدی عەشایەری کوژران و چەکدارە داعشەکانیش بەرەو دۆڵێکی نزیک لە گوندی قوتان هەڵهاتوون.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی رابردووش چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بیری ژمارە ١٤ی کێڵگەی نەوتی خەبازە کە دەکەوێتە نزیک گوندی ئیدریس خزعەل.


لە ئەنجامی هێرشەکەی دوێنێ شەودا کارمەندێکی کوردی پۆلیسی نەوتی باکور کە دانیشتووی خورماتووە شەهید بوو، دوو پۆلیسی دیکەش بریندار بوون و کارمەندێکی دیکەش بێسەروشوێن بوو.



PM:10:50:25/12/2019