لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری ٢٠١٩یە
لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخ بووە گۆڵکاری ساڵی ٢٠١٩ و توانی ٥٤ گۆڵ بکات و پێش میسی بکەوێت.
لیڤاندۆڤسکی توانی ٥٤ گۆڵەکە لە ٥٨ یاری لەگەڵ بایرن میونخ و پۆڵەندا بکات لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩وە.
لە دوای ئەویش میسی دێت بە تۆمارکردنی ٥٠ گۆڵ لە ٥٨ یاریداو تەنها لە ٤ یاری وڵاتەکەی بەشداری نەکردووە.
لە پلەی سێیەم مباپی دێت بە ٤٤ گۆڵ لە ٤٩ یاریدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان و فرەنسا.
PM:11:52:25/12/2019