هەولێر بردنەوەیەکی گرنگ تۆماردەکات

ئەمرۆ ھەینی لە ھۆڵی داخراوی پێشمەرگەی سلێمانی کۆتایی بە رکابەرییەکانی قۆناخی دووەمی کۆمەڵەی یەکەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە ھات.
یانەی ھەولێر لە سێیەم یاری خۆیدا توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و سەرکەوتنێکی گرنگ تۆماربکات بەئەنجامی سێ گێم بەرانبەر یەک گێم لە یانەی شورتە پاڵەوانی وەرزی رابردوو بباتەوە.
ئەنجامی گێمەکان بەمشێوەیە بوو ( ٢٥-٢١)، (٢٥-٢٢)، (٢٢-٢٥)، (٢٥-١٩) خاڵ.
بەم ئەنجامە یانەی ھەولێر توانی پلەی دووەمی کۆمەڵەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

 

راگەیاندنی یانەی هەولێر



PM:10:00:27/12/2019