هەسەدە ئامارێکی نوێی هێرشەکانی تورکیای بڵاوکردەوە

هێرشەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوی لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"هێرشی داگیرکەری دەولەتی تورک و چەتەکانی لەدژی گوندەکانی سەرێکانی، تەل تەمر، عەین عیسا و کۆبانێ بەردەامە".

 

ڕاگەیەنراوەکەی هەسەدە بەم شێوەیەیە..

 

"سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکان، لە ناوچەکانی تل تەمر و سەرێکانی و عەین عیسا بە چەکی قوڕس و ئۆبوس هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە مەدەنییەکان.


عەین عیسا


گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر بە ئۆبوس هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خالدییە و هۆشان-ی سەر بە شارەدێی عەین عیسا. لە هەمان کاتدا سەنگەری هێزەکانی سوپای سوریا و ناوچە مەدەنییەکانیان لە گوندی کاپرک و ئەریدا و کۆگاکانی گەنم لە قزەلی و فیتیسا و فیرعیسا و بیرتمح، بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان رووبەرووی بۆردومانی هێزەکانی داگیرکەران بوونەوە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە گوندنشینان ناچار بوون ناوچەکانیان بەجێ بهێڵن و ئاوارە ببن و زیانێکی زۆری مادیش بە هاوڵاتییانی ناوچەکە کەوت. لە ئەنجامی وڵامی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ هێرشی داگیرکەران، ژمارەیەک چەتە و سەربازی سوپای داگیرکەر کوژران.


سەرێکانی


گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گوندی مشرەفا و بە چەکی قوڕس ناوچەکەیان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا زیانێکی زۆری مادی بەر موڵکو ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی کەوت.


رەقا و دێرزۆر


شانە نووستووەکانی داعش لە هەرێمەکانی رەقا و دێرزۆر بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان. لە بەرواری ٢٨ی ئەم مانگەدا گروپێک لە شانە نووستووەکانی داعش هێرشێکیان لە دژی شەڕڤانانی قەسەدە ئەنجامدا. لە ئەنجامدا شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئێمەو چەتەکاندا روویدا و بەو هۆیەوە ٢ چەتە کوژران و ٣ چەتەش توانییان خۆیان رزگار بکەن و رایان کرد.


لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای داگیرکەر لە گوندەکانی دەوروبەری عەین عیسا ٢ لە هەڤاڵانمان شەهید بوون.


زیاتر لە ٥ چەتە و سەربازی سوپای داگیرکەریش لە ئەنجامی وڵامی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ هێرشی داگیرکەران، کوژران."



ئه‌م بابه‌ته ‌348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:51:30/12/2019