سەڵاحەدین.. بەرپرسێکی حەشدی شەعبی کوژرا

لە ڕاگەیەندراوێکدا حەشدی شەعبی ڕایگەیاند" ژمارەیەک چەکداری داعش، دەستڕێژی گولـلەیان لە "عەبدولجەبار خەوام ئەسودی"، یەکێک لە بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی کردووە و کوشتویانە، دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون".

 

حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له‌ سامه‌ڕا لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین چەکدارانی دەعش تەقەیان لە "عەبدولجەبار خەوام ئەسودی" بەرپرسی بانگەواز لە لیوای ٨٨ی حەشدی شەعبی کردووەو کوشتویانە".

 

ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردووش سەرۆک هۆزێک لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژرا و یەکێکی دیکەش رفێنرا.
 
 


AM:09:42:02/01/2020