" دەبێت شیعە لەسەر بەشدارینەکردنی کورد لە مەراسیمی کوژرانی سلێمانی و موهەندیس بەخۆیدا بچێتەوە"

کەسایەتی سیاسی دیاری شیعە، عێزت شابەندەر لەسەر بەشداری نەکردنی کورد و سنە لە مەراسیمی پرسەی سلێمانی و موهەنیسدا دەڵێت" دەبێت، شیعە بەخۆیدا بچێتەوە لە هاوبەشیکردن لەگەڵ ئەم دوو پێکهاتەدا".

 

 
عێزەت شابەندەر کەسایەتی سیاسی دیار و پەرلەمانتاری پێشوو شیعە، لە تویتێکدا نووسیوویەتی" ئەو دەمەی سەرکردەکانی کورد و هاوشێوەی ئەوانیش سونە بەشداری مەراسیمی هەردوو شەهید سلێمانی و موهەندیس ناکەن کە زۆریان بەخشی لە پێناو تێکشکاندنی تیرۆردا کە عێراقی گرتبووەوە، دەبێت شیعە بەخۆیدا بچێتەوە".

 

 
شابەندەر دەڵێت " دەبێت شیعە بەخۆیدا بچێتەوە و بەسروشتی ئیدارەدانی هاوبەشی لەگەڵ ئەوان لە پێناو بنیاتنانی دەوڵەت و نیشتماندا بچێتەوە، لە کاتێکدا پرسە هەڵوێستێکی ئەخلاقیە بە پلەی یەکەم".

 


ئەمە یەکەم ناڕەزایەتیی شیعەیە بەرامبەر کورد کە بەشداری ناشتنی موهەندیس و سلێمانیان نەکردووە کە لە ٣ی کانوونی دووەم لەلایەن ئەمەریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج.

 


PM:07:50:05/01/2020