خانەوادەی ئۆجالان جارێکی دیکە داوای دیداریان پێشکەشکرد

بنەماڵەی ئۆجالان و زیندانییەکانی دیکەی ئیمرالی، بۆ چاوپێکەوتنی کەسوکاریان ئەمڕۆ هەینی سەردانی داواکاریی گشتی بورسا یان کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، کۆنار خەیری، برای عومەر خەیری، پۆلات یلدرم-ی برای هامیلی یلدرم و مەلیحە چەتین-ی خوشکی وەیسی چەتین و کچەکەی ئەیلەم چەتینیش لە رێگەی پارێزەرەکانیان سەردانی داواکاری گشتیان کرد، بە مەبەستی سەردانیکردنی ئیمراڵی و بینینی عەبدوڵا ئوجالان، ڕێبەری گەلی کورد جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا کرد.

 

جێی باسە ٧-٨-٢٠١٩ هەموو هەفتەیەک پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان داوای دیداری ئۆجالان دەکەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکەیان ڕەتکراونەتەوە.

 

عەبدوڵا ئۆجەلان لەساڵی ١٩٨٨، لەژێر فشاری حكومەتی سوریادا ئەو وڵاتەی جێهێشت‌و دواتر لە شوباتی ١٩٩٩ لە وڵاتی كینیا لەلایەن دەزگای سیخوری توركیاوە رفێنرا‌و. دادگای توركیا ساڵی ٢٠٠٢ حوكمی لەسێدارەدانی بۆ ئۆجەلان دەركرد، بەڵام دواتر حوكمە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

 




PM:09:33:10/01/2020