عادل عەبدولمەهدی گەیشتە هەولێر

کەمێک پێش ئێستا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری حکومەتی عێراق گەیشتە هەولێر.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران چەند گەورە لێپسراوێكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لێ كرا.

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە عەبدولمەهدی لەگەڵ كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تاوتوێی كێشەو ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی عێراق دەكەن بەتایبەتی پرسی رێككەوتننامەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و، دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانێكی نوێ و بڕیارەكەی شەشی ئەم مانگەی پەرلەمانی عیرَاق بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا.

 

ئەمە یەکەمین سەردانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانە، لەدوای دەست بەکاربوونی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ بۆ هەرێمی کوردستان.

 


AM:10:24:11/01/2020