وێنە.. شکیرا سەرقاڵی کارێکی نوێیە

شەکیرا کچە گۆرانیبێژی جیهانی خۆی ئامادە کردووە بۆ تۆمارکردنی کلیپێکی نوێ و، چەند وێنەیەکی کلیپە نوێکەی بڵاوکردۆتەوە.

 

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، شەکیرا مژدەی بابەتێکی نوێ بەهەوادارانی رادەگەیەنێت و دەڵێت " چاوەڕوان بن ". هەروەها چەند وێنەیەکی خۆی لەو بابەتە نوێیەدا بڵاوکردۆتەوە.


شەکێرا لە بنچینەدا کۆلۆمبییەو باوکی لوبنانییە، بەیەکێک لە ئەسێترە جیهانییەکانی گۆرانی هەژمار دەکرێت و هاوسەری پێکێ یاریزانی یانەی بەرشلۆنەیە.

 

 
شاکیرا یەکێکە لە هەرە گۆرانیبێژە ناسراوە جیهانییەکان و ئەو هونەرمەندە لە مۆندیال بە دانانی وێنەکانی خۆی بە تایبەتی ئەو وێنانەی لەپشت پەردەوە دەگیران ٣ ملیۆن و نیو لایکی بۆخۆی راکێشا.

 

 
لەدوای شاکیرا لەسەر ئاستی جیهانی گۆرانی بێژ ئمینم دێت کە ٩١،٩ ملیۆن هاوڕێی هەیە، دوای ئەویش ریانا دێت کە ٨٩ ملیۆن هاوڕێی هەیە.

 


ئەو بەیەکێک لە هونەرمەندە هەرە خۆشەویستەکانی ئەمەریکاو جیهان دەناسرێت و بەسەدان کلیپی هەیەو لە سەدان فلمی جیهانیدا بەشداری کردووە.

 


AM:10:46:13/01/2020