وادەی ڕۆژێک بەفربارین لەناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە  لە کۆتایی ئەم مانگە  بەفر لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو رۆژی ٣١ی ئەم مانگە بەفر لەناو شارەکانی هەرێم دەبارێت، هەروەها چوار ڕۆژی ئەم مانگەش باران دەبارێت.

 

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.

 

 

 

 




PM:02:10:15/01/2020