" بەتۆمەتی دزینی 13 ملێون دینار تۆمەتبارێک ده‌ستگیركرا "

له‌ قه‌زاى كه‌لار تۆمه‌تبارێك به‌ تۆمه‌تى دزینى ١٣ ملێون دینارى عێراقى ده‌ستگیركرا، پۆلیسى سنوره‌كه‌ش ده‌ڵێت" لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ تۆمه‌تباره‌كه‌ بەندکراوە".

 

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد" دوای ئەوەی لەساڵی ڕابردووی ٢٠١٩ تۆمەتبارێک لەنێو مارکێتێک لەقەزای کەلار بڕی ١٣ ملیون دیناری عێراقی دەبات و پاشان هەڵدێت بۆ شارەکانی ناوەڕاستی عێراق".

 

پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت" دوای لێکۆڵینەوەو زانیاری لەسەر ناوبراو کەگەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار بەناوی ( س . ڕ . م ) لەنێو قەزای کەلار دەستگیربکەن ".

 

پۆلیسى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌" کە لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراوە".

 


PM:06:07:19/01/2020