لەبارەی بەرهەمێكی مەترسیدارەوە کوالێتی کۆنترۆڵ هۆشداری دەدات

کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم لەبارەی بەرهەمێکی مەترسیدارەوە هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە رایگەیاند" بەرهەمەکە مەترسی مردنی لەناکاو دروستدەکات".

 

دامەزراوەی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات"بەشێک لە هاوڵاتیان بەرهەمێکی ساختە بەناوی رینۆ زین هارد (rhino zen hard 50 k) دەکڕن، کە بە دەیان گڕام ماددەی ڤیاگڕا و هاوشێوەکانی تێدایە".

 

هاوکات کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەم بەرهەمە بەمەبەستی چارەسەرکردنی لاوازیی سێکسی ریکلامی بۆ دەکرێت و خەڵکیش بە ئۆنلاین دەیکڕن".

 

لە کۆتایدا کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت" لەم بەرهەمە دووربکەونەوە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ریکلامی بۆ دەکرێت، چونکە بەرهەمێکی ساختە و مەترسیدارە".



PM:07:51:20/01/2020