سێ مووشەک ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکرێت

دوا نیوەشەی ٢٠/٢١ کانوونی دووەم لە کاتێکدا بەغدا و شارەکانی عێراق سەرقاڵی خۆپیشاندانە توندەکانی بەغدا و شارەکانی باشووربوون، سێ مووشەک ئاراستەی باڵویزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کران.

 

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە سێ مووشەکەکە لە نزیک باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوز کەوتۆتەوە خوارەوە.

 

تا ئێستا زیانەکانی ئەو سێ مووشەکە نەزانراوە، ئاشکراش نەبوو راستەوخۆ مووشەکەکان لە کوێ کەوتوونتە خوارەوە لە ناوچەی سەوز.

 

هاوکات باڵوێزخانەی ئەمەریکا شاوری ئاگادارکردنەوەی بۆ کارمەندانی لێداو، فڕۆکەکانی ئەو ولآتەش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەستیان کرد بە سووڕانەوە، 

 

چەند رۆژێکە ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق کەمبوو بوونەتەوە، بەلآم ئەمشەو لە کاتێکدا کە سیاسیەکانی عێراق سەرقاڵی دەستنیشانکردنی کەسێکن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەم هێرشە ئەنجام درا.



AM:12:41:21/01/2020