مباپی گفتووگۆکانی رادەگرێت



مباپی فەرەنسی و یاریزانی لاوی بە توانای یانەی پاریس سانجێرمان، گفتووگۆکانی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان رادەگرێت و نایەوێت گرێبەستی نوێ بکاتەوە.
ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، مباپی لە لایەن پارێزەرەکەیەوە ئاگادارکراوەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک گفتووگۆکانی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکات.
ئەم کارەی مباپی دوای ئەوە دێت، یانەی پاریس سانجێرمان لە ترسی هەوڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید چەند جارێک داوای لەو یاریزانە کردبوو گفتووگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێبکات، بەڵام خودی ئەو یاریزانە رەتیکردوەتەوە.
مباۆی ئێستا نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەڵمێنرێت و پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوو ریاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕ بکاتەوە.



PM:09:58:24/01/2020