قائمقامی قه‌زای سەیدسادق سکاڵا له‌ دژی خۆی تۆمار ده‌کات

بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە بڵاوکراوەتەوە دیاری ڕەفیق فائق، قائمقامی قەزای سەیدسادق سکاڵای لە دژی خۆی تۆمار کردووە. 

 

دیاری رەفیق، قائیمقامی سەیدسادق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵایکردووەتەوە" ئەمڕۆ بە نوسراوێكی فەرمی داوامكردووە  دادگا لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەم كراون لێكۆڵینەوەی یاسایی لە دژم بجوڵێنێت".

دەشڵێت" لەماوەی دەستبەکاربوونم تاوەکو ئێستا بەشێک لە هاوڕییان و دۆستان و دانیشتووانی شارەکەم گومان لەسەر کارەکانم دەکەن، پێیانوایە ئێمە ئەوەندەی خەریکی خۆژیاندنین لەسەرگیرفانی خەڵک نیوئەوەندە خزمەتناکەین، وەک ئەوەی ئەم شارەی ئێمە داهات و پارە دەڕژێت بەسەریدا و ئێمە وەک جەردە بەربووینەتە گیانی خەڵک، بێباک لەوەی چەندینجار رامانگەیاندوە بەڵــــگە کۆبکەنەوە و بماندەنە دادگا".



PM:08:27:03/02/2020