بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین ئاشکرای دەکات، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکدا، کارمەندێکیان توانیویەتی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا بگرێت، کە پیاوێک و ژنێکی تێدا بووە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" کارمەندێکی هاتوچۆ توانیویەتی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا بگرێت کە ژنێک و پاوێکی تیدابووە".
ئاماژەی بەوەشداوە" ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری شۆفرلێت بووە و لەناو بازاڕی ڕانییە لەلایەن ژن و پاوێکەوە دزراوە، کارمەندەکەی هاتوچۆ لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆتمبێلەکە پەیوەندی پۆلیسی راپەرینەوە کردووە، بەڵام پیاوەکە توانیویەتی هەڵبێت و ژنەکە دەستگیربکرێت".