گیانله‌ده‌ستدانی (دكتۆر وینگلیانگ) توڕه‌یی به‌دوای خۆیدا هێناوه
نه‌خۆشخانه‌ی ۆوهان-ی گشتی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 7ی فێبریوه‌ری، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی دكتۆرێكی راگه‌یاند به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی د. لی وینگلیانگ ئاگری توڕه‌یی له نێو ھاووڵاتیانی شاری وۆهان-دا به‌رزبۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیانگ وه‌ک پاڵه‌وان ناوی ده‌ركرد له‌ماوه‌ی رابردوودا، چونكه جگه له‌وه‌ی له 24 سه‌عاتدا ته‌نیا 6 سه‌عات پشووی ئه‌دا، یه‌كێكیشه له‌و دكتۆرانه‌ی كه له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زه‌نگی ترسناكی نه‌خۆشییه‌كه‌ی راگه‌یاند به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی كه‌رتی هێبی گوێیان له ترسه‌كه‌ی نه‌گرت كه تا ئه‌مڕۆ 7 فێبریوه‌ری ژماره‌ی مردن گه‌یشتۆته 638 كه‌س و تووشبووانیش 31 هه‌زار و 450 كه‌س به‌ره‌و ژووره.
زه نیویۆرك تایمز رایگه‌یاندووه كه دكتۆر وینگلیانگ پزیشكی چاو له‌ناكاو له‌سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می سه‌رله‌به‌یانی 7ی فێبریوه‌ری-دا مردووه له‌كاتێكدا زنجیره‌یه‌ك لێدوانی دژ به‌یه‌ك به‌رامبه‌ر مردنه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی چین-ه‌وه.
زه نیویۆرك تایمز باسی له‌وه‌شكردووه كاتێك دكتۆر وینگلیانگ له 30ی دیسێمبه‌ری 2019 (30-12-2019) كه هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ستنه‌دابوو، به‌ڵكو ته‌نیا سێ كه‌س نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتبوو، به نامه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌ر بۆ هه‌مان ڕۆژ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌لته‌جییه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ری به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پشێویی و نائارامی بڵاوده‌كاته‌وه، پۆلیسی خۆجێی شاری وۆهان-یش ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه بڵاونه‌كاته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ی ۆوهان-ی گشتی تا ده‌ره‌نگانی شه‌وی رابردوو وایان بڵاوكرده‌وه كه ته‌ندروستی دكتۆر وینگلیانگ باشه، به‌ڵام له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی مردنه‌كه‌ی تووره‌یی باڵی به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كێشاوه و به‌شێك له كارمه‌ندان ویستوویانه نه‌خۆشخانه‌كه جێبهێڵن.
زه نیویۆرك تایمز ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه هه‌موو ئه‌و نوسین و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی كه دكتۆر وینگلیانگ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ویێبۆ) بڵاویكردبوونه‌وه، هه‌مووی سڕدراونه‌ته‌وه.
AM:11:09:07/02/2020