لە هێرشێكی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەش شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون

لە هێرشێكی سوپای توركیا بۆسەر سووریای دیموکرات شەش شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون.

 

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی هێرشێکی سوپای تورکیاوە شەش شەڕڤان لە تەلتەمری سەر بە پارێزگای حەسەکە شەهیدبوون.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەرچەندە تا ئێستا تورکیا ئاگربەستی لەگەڵ ڕوسیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەڵنەوەشاندۆتەوە، بەڵام ناوبەناو لەگەڵ گروپە میلیشیاکانی هێرش دەکەنە سەر هەسەدە.



PM:08:02:07/02/2020