بەتۆمەتی دزینی شەش هەزار دۆلار کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی گەرمیان بەتۆمەتی دزینی ٦٠ هەزار دۆلار کرێکارێکی سەمونخانەیەک دەستگیردەکات و دانیش بەتاوانەکەیدا دەنێت.

لەو بارەیەوە مقەدەم عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتوە رایگەیاندوە" ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە دوای ئاگادارکردنەوەمان لەحاڵەتێکی دزیکردن لەنێو سەمونخانەیەکی بازاڕی قەزای کەلار، مەفرەزەکانی ١٠٤ی کەلار چونە شوێنی حاڵەتەکەو گومان لێکراوێکیان دەستگیرکرد کە کریکارەو لەهەمان سەمونخانە کار دەکات".

وتیشی" دوای لێکوڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا نا کە ڕۆژانە لەنێو دەخیلەی دوکانەکە پارەی بردوەو بەوتەی خۆی تاوەکوو ئێستا شەش هەزار دۆلاری ئەمریکی لەودوکانەی بردوە".

دەشڵێت" تۆمەتبار دانیشتووی قەزای کەلارەو لەدایکبووی ١٩٩٩، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراوەو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".


PM:07:17:10/02/2020