سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبێتەوەو، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکدا وردەکاری کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکرێت.
به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی جێگرانی سه‌رۆك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسییه‌كان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ساز درا.
له راگەیەندراوەکەدا هاتووە "كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و كوردستان، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، تاوتوێ كران".
دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه و تێبینیی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان له به‌غدا و باسكردنی نه‌خشه رێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان له عێراق، هه‌مووان كۆك بوون كه پێویسته به یه‌كهه‌ڵوێستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌واوی پرسه‌كان بكرێت و هه‌نگاوی كرده‌یی بنرێت بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و په‌یڕه‌وێكی گشتگیری بۆ ئاماده بكرێـت كه مایه‌ی په‌سه‌ندی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بێت.
كۆبوونه‌وه به گرنگییه‌وه دۆخ و پێشهاته‌كانی عێراقی خسته به‌ر باس و جه‌ختی له پێویستیی گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسی بۆ وڵات و به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی سڤیل و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داوا ڕه‌واكانیان له خزمه‌تگوزاری و ژیان و ئاینده‌یه‌كی باشتر كرده‌وه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی فیدراڵی بوو، له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی قه‌واره ده‌ستووری و سیاسییه‌كه‌ی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بنه‌مای سه‌ره‌كیی هاوبه‌شی و به‌شداریی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت، هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆ گفتوگۆی پێكهێانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك مافه‌كانی هه‌رێمی تێدا پارێزراو بێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش به‌شداریی كارایان له دروستكردنی بڕیاری هاوبه‌شدا هه‌بێت.
كۆبوونه‌وه دڵنیایی ده‌داته گه‌لی كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه كه له هه‌ر گفتوگۆ و رێككه‌وتنێكدا، مافه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له پێشینه‌ی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی هه‌مووان ده‌بێت.