ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی ئێران، ئاشکرای کردووە لە شاری "ڕوودبار"ی سەر بە پارێزگای گێڵان لە باکووری ئێران، پێنج کەس بەهۆی هەرەسی ڕنوو و دوو کەسی دیکەش بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەستداوە".
شەپۆلێکی فراوانی بەفربارین و سەرما و سۆڵە لە زۆرێک لە هەندێ ناوچەی ئێران، بووەتە هۆی داخرانی ڕێگەوبان و بەهۆی ڕونووری بەفر لە پارێزگای گێڵان لە باکووری ئێران ٧ کەس مردوون و ٧٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەم شەپۆلە بەفربارینە کە زۆرێک لە ناوچە کوێستانی و ساردەکانی ئێرانی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی داخرانی ڕێگەوبان و هێڵەکانی تەلەفۆن و کارەبا و لە هەندێ شوێنیش گازی ماڵان و ئەمەش گرفتی بۆ هاووڵاتیان ساز کردووە.
بەهەزاران گوند و ناوچەی جیاجیا لە ئێران رێگایان لێگیراوەو کارەباو غازی ماڵان و خزمەتگوزارەیەکانی تر لەو شوێنە دوور دەستانە بڕاون.