تەرمی گەنجێکی تەمەن ۲۰ ساڵ لەشاخی سەیدسادق دۆزرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەسەر شاخی سەید سادق دۆزرایەوەو تیمەکانی بەڵگە و تاوان لێکۆڵینەوە لەهۆکاری مردنەکەی دەکەن کە ئایا کوژراوە یان بەربووەتەوە لەشاخ.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا دیاری ڕەفیق، قائیمقامی سەید سادق ئاماژەی بەوەکردووە" ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەسەر شاخی سەید سادق دۆزیوەتەوە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".

 

وتیشی" دەمانچەیەک لە تەنیشتی تەرمەکە دۆزراوەتەوەو فیشەکێک بە دەمی گەنجەکەوەیە".

 

 



PM:07:21:18/02/2020