کۆسرەت رەسوڵ: هیچ رێککەوتنێکی نهێنیم ئەنجام نەداوە

د

 

 

 

 

کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بالآی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر هەڵبژاردنی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەک هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، دەڵێت " هیچ رێککەوتنێکی نهێنی و ژێربەژێرم نەکردووە".

 

دەقی روونکردنەوەکە

 
‎بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی
‎هەڤاڵان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی 
‎ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
‎جەماوەری خۆڕاگری كوردستان

 
‎لە دوێنێوە دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە گوایە هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول سەرۆكی ئەنجامی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕەزامەندبووە و ڕێككەوتنی نهێنی لەژوورە تاریكەكان ئەنجامداوە بۆ هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆك بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

 
‎لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە جەنابی كاك كۆسرەت هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام نەداوە و هەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەكڕیزی نێوان هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەو ڕای وایە ئەمڕۆو ئایندەی یەكێتی پێویستی بە هەموو هەڤاڵانەو دەبێ هەموو پێكەوە كاربكەن بۆ سەرخستنی یەكێتی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستان.

 
‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
 



PM:08:11:19/02/2020