ئەم گەڕەکەی شاری سلێمانی کارەبایان نابێت

كارەبای سلمانی رایدەگەیەنێت" سبەینێی دووشەممە گەڕەكی شەهیدانی زەرگەتە لە كاتژمێر ( ٨ ی بەیانی بۆ ٤ی ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت".

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە" ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( شەهیدانی زەرگەتە) ئەو ماڵانەی دەكەونەسەر هەردوو فیدەری (١٥٩) دەكەینەوە سبەینێ پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت".

ئاماژە بەوەشكراوە" بەستنی پێوەرەكەش بێ بەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە".

جەختیشكراوەتەوە: بۆیە سبەینێ لە كاتژمێر ( ٨ی بەیانی بۆ ٤ی ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

كارەبای سلمانی باسی لەوەشكردوە، ئاگادارییان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

ئاشكرایشكردوە، داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.

AM:12:01:24/02/2020