دادگای پێداچوونەوە لێبوردنێکی گشتی بۆ سێ بەرپرسی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە هەڵدەوەشێنێتەوە کە تۆمەتبارن بەگەندەڵی ٢٠ ملیار دینار

لەسەر داوای دەستەی دەستپاکی هەرێم دادگای پێداچوونەوەی هەرێم لێبوردنێکی گشتی بۆ سێ بەرپرسی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە هەڵدەوەشێنێتەوە کە تۆمەتی گەندەڵی ٢٠ ملیار دیناریان چەک کرینیان لەسەرە لە سەردەمی داعشدا.

 

لەو ڕاگەیاندنە ڕۆژنامەوانیەی دەستەی دەسپاکی هەرێم هاتووە، دوا بە دوای بەدواداچوونمان لە دادگا تایبەتمەندەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەم بابەتەی خوارەوە ڕادەگەیەنین:

 

* لە بەرواری ٦ی مارسی ٢٠١٨ دادگای تاوانەکانی هەولێر/١ بڕیاری دا بە داخستنی داوای سزای ژمارە ٥٤٣/ج/٢٠١٧ و تایبەت بە تۆمەتباران لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی یاسایی لێبووردنی گشتی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٧، دوای تانە لێدانی دەستە لە بەردەم دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان/ دەستەی سزای (١) بڕیاری دا بە گێڕانەوەی ئەو دۆسیە بۆ ڵێکۆڵینەوەو هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری داخستنی کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێر/١ دەرچوو بوو.

 

ئەم دۆسێیە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەک کڕین لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەست پێدەکات و ماوەیەکی خایاند کە بای ٢٠ ملیار دینار چەک لە وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەو سێ بەرپرسە باڵاوە کڕاون بۆ شەڕی داعش، هاوکات ئەو رووداوە لەو سەردەمەدابووە کە وەزیری پێشمەرگە لە پشکی گۆڕان (مستەفای سەید قادر) بوو کە لە ئێستادا جێگری سەرۆکی هەرێمە، بەلآم ناوی ئەو لەنێو داواکراواکانی کەیسەکەدا نییە، بەڵکو چەند ئەفسەرێکی پلە بەرزی وەزارەتی پێشمەرگەی تیایە کە چەند ئەفسەرێکیان لە پلەی لیوادان.

 

 



PM:02:12:09/03/2020