وەزارەتی ناوخۆ سزای ئەو شۆفێرانەی دیاریکرد کە قەدەغەی هاتوچۆ دەشکێنن

وەزارەتی ناوخۆ لە بارەی سەرپێچیكردنی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیاری نوێی دەركرد كە تێیدا سزایی سەرپێچیكارانی دیاریكردووە.

 

بە پێی بڕیارێک وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەریمی کوردستان، هەر ئۆتۆمبێلێک قەدەغەی هاتوچۆ بشکێنێت لە جاری یەکەمدا بڕی ١٠٠ هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، بۆ جاری دووەم بڕی ٣٠٠ هەزار دیناری لێوەردەگیرێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.

 

بە پێی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە سێشەممە، ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

دەقی سزاكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ سەرپێچیكاران:



PM:03:06:17/03/2020