گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمسای بەبۆنەی نەورۆزەوە گۆرانییەکی خۆی بڵاوکردەوە.
کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەو گۆرانییەی بڵاوکردتەوە، بەڵام پێدەچێت کۆن بێت و لەبەر جەژنی نەورۆز سەرلەنوێ بڵاویکردبێتەوە.
خانمە هونەرمەند کۆمسای لە ساڵی ١٩٩٣ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و دوای بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی (خۆشترین دەنگ) ناوبانگی پەیداکرد، ئێستاش لە وڵاتی ئەرمینیا ژیان بەسەر دەبات.