ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌با لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی ئێشكگرانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات و دەڵێت" وەزارەتی كارەبا وەك وەزارەتێكی خزمەتگوزاریی گرنگ توانیویەتی تەواویی خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش بەهاوڵاتیان بكات".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە" له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگه‌یاندنی پشووه‌كان و هاوكات قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌شارو شارۆجگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان؛ وه‌زاره‌تی كاره‌با وه‌كو وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزاریی گرنگ توانیوێتی ته‌واویی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان بكات".
وەزیری کارەبا لە پەیامەکەیدا دەشڵێت" فه‌رمانبه‌رانی ئیشكگر له سێكته‌رو به‌شه‌كانی (به‌رهه‌مهێنان و وێستگه‌كان و كۆنترۆڵی هه‌رێم و كۆنترۆڵی پارێزگاكان و سه‌نته‌ره‌كانی هاوكاریی و راگه‌یاندن و چاكسازییه‌كانی دابه‌شكردن و هێڵه‌كان و پاسه‌وانان و پۆلیسی كاره‌با) به‌رۆحێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و ماندونه‌ناسانه ئه‌ركی سه‌رشانیان به‌جێگه‌یاندووه و رێگایان نه‌دا ماڵه‌كانی كوردستان بێ كاره‌با بن".
وتیشی" هاوكات بۆ نه‌خۆشخانه‌و شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ش ٢٤ سه‌عات كاره‌بامان دابین كرد، هه‌روه‌ها توانرا چاره‌سه‌ریی ته‌واوی گرفته‌كانی كاره‌با بكه‌ین به‌تایبه‌تی له‌كاتی بارانبارینی به‌هێزو كه‌وتنه‌وه‌ی لافاو له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستان".
ڕاشیگەیاند" هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و وێستگه‌كان و كۆنترۆڵه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌بڕی ٣٢٠٠ مێگاواتی به‌رهه‌مهاتوو توانیویانه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌و رێك‌وپێك به‌تێكڕا ١٦ بۆ ١٧ كاتژمێر كاره‌با به‌هاووڵاتیان بده‌ن".
دەشڵێت" له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستخۆشی و سوپاسی یه‌كه‌یه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئئیشكگری ئه‌و سێكته‌رو به‌شانه ده‌كه‌م و داواكارم له‌خوای گه‌وره‌و دلۆڤان هه‌مووان ساخ و سه‌لامه‌ت بكات و ره‌چاوی رێوشوێنی سه‌لامه‌تی و خۆپارێزی بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م ستافی وه‌زاره‌ت به بریكارو راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانمان راسپاردووه بۆ سه‌ردانی مه‌یدانی و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی".
دوای تۆمارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم پشوی لەسەرجەم وەزارەتەکان جگە لە وەزارەتە خزمەتگوزاریەکان تا ٢٨ی ئەم مانگە راگەیاند، هاوکات قەدەغەی هاتوچۆش لە سەرجەم پارێزگاکان راگەیەندراوە.