وێنە.. هەژان هێرش لەبارەی کۆرۆناوە چی دەڵێت؟

خانمە ئەکتەرو میدیاکاری ناسراو، هەژان هێرش لەبارەی کۆرۆناوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەژان هێرش لە پۆستێکدا لەبارەی کۆرۆناوە نووسیوویەتی"هەمووتانم خۆشەوێت نامەێت لەدەستان بدەم ".

 
ئەم نووسینەی هەژان هێرش، وەک بەشداریەکە لەهەڵمەتی رووبەرووبوونەوەی کۆرناو، دەشڵێت" ‎هەمووان پێکەوە با پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بین و با لە ماڵەکانمان دا بمێنینەوە، دەتوانین هەموان بەشداربین و ناوی هاوڕێ و ئازیزانمان 
بنوسین".


هەژان هێرش کە لە رێگەی چەند بەرهەمێکی هونەرییەوە ناوبانگی دەرکردووە و زۆرترین دەرکەوتنەکانی ئەم دواییانەی ئەنجامدانی کاری خێرخوازی و شانۆگەرییە لەگەڵ رێكخراو گروپەکاندا.

 
هەژان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە چەندین درامادایەكدا دەركەوتوە و چەند جارێك پێشكەشكاری بەرنامەی تایبەت بووە لە كەناڵی كوردسات و خاوەنی منداڵێکە و سێ ساڵ لەمەوبەر لە دەروون گێژەن، ئەکتەر و پێشکەشکار جیابووەوە.

 
خانمە هونەرمەند هەژان بەشی ڕاگەیاندنی تەواو کردووە، ساڵی ڕابردووش ئەزمونێکی نوێی هونەری تاقیکردەوە و کاری دەرهێنانی بۆ کلیپێکی گۆرانی خانمە گۆرانیبێژ کیژان ئیبراهیم خەیات کرد.

 

 


AM:10:49:23/03/2020