دوو كەس لەسەر دزینی ١٥ كۆتر دەستگیر كران

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند" لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دو کەس بە تۆمەتی دزییکردن دەستگیرکران و دانیان ناوە بە تاوانەکانیان".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" سەرەڕای جێبەجێكردنی بڕیار و ڕێنماییەكان سەبارەت بە قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ خۆپارێزی لە دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، لە بەرواری ٢٢-٣-٢٠٢٠ هاووڵاتییەك سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی كرد و سكاڵای تۆماركرد لەدژی دوو كەس، كە هەستاون بە دزینی ١٥ كۆتر لە ماڵی سكاڵاكار". 

ڕاشیگەیاندووە" كە بە بڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیركران و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ئاشكراشی كردووە، دوو تۆمەتبارەكە ناویان (ك، ح) و (ئ، خ)ەو دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.

 


PM:07:52:24/03/2020